دادگای ئەمریکا بڕیارەکەی تڕەمپی بۆ ڕێگەگرتن لەپەیامنێرەکەی سی ئێن ئێن هەڵوەشاندوە

جیهان

16/11/2018‌ 441 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
واشنتۆن فەرمانیدا بە کۆشکی سپی، دووبارە پەیامنێری سی ئێن ئێن ڕووماڵی ڕووداوەکانی کۆشکی سپی بکاتەوە.


تۆڕی میدیایی سی ئێن ئێن لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕایگەیاند "دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردودا سکاڵایان لە دژی دۆناڵد ترەمپ و یاریدەدەرە باڵاکانی تۆمارکردووە بە تۆمەتی پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕینی تۆڕەکە و پەیامنێرەکەی، دادگا ئەمڕۆ فەرمانیداوە بە گەڕانەوەى جیم ئاکۆستا پەیامنێری سی ئێن ئێن بۆ ناو کۆشکی سپی".


ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوای ئەوەی لە ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە و لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی، جیم ئاکۆستا پەیامنێری سی ئین ئێن چەند پرسیارێکی سەبارەت بە پرسی پەنابەران و لێکۆڵینەوە لە دەستوەردانەکانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٦ ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ کرد، ئەوەش بوەهۆی هەڵچوونی ترەمپ، بە شێوەیەک کە پەیامنێرەکەی سی ئێن ئێنی بە "بێ شەرم" و "دوژمن"ی وڵاتەکەی لەقەڵەمدا.

هـ ـ ر