هەڤاڵ ئەبوبەکر: نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت

کوردستان

16/11/2018‌ 735 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند "لە سبەینێوە نرخی بەنزین دادەبەزێت و لە داهاتووشدا بەپێی قۆناغبەندیی نرخەکەی زیاتر دادەبەزێت".

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە "دوای هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی سوتەمەنی و کەمکردنەوەی نرخی بەنزینی بازرگانی، بە هەماهەنگیی لەگەڵ پاڵاوگە و بازرگان و وێستگەکانی سوتەمەنی پارێزگای سلێمانیدا، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەڕێی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانییەوە بەردەوام دەبێت".

هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەشداوە "لە سبەینێوە شەممە (١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨) نرخی بەنزین دادەبەزێت بە جۆرێک  لە قۆناغی یەكەمدا بڕی ٢٥ دینار بۆ هەر لیترێك كەمدەكەنەوە و تا كۆتایی هەفتەكەش هەوڵدەدەن نرخەكەی بگەڕێننەوە دۆخی پێشتر".

هـ ـ ر