نانی بەیانی و قاوە خواردن بەسودە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی شەکرە

هەمەڕەنگ

16/11/2018‌ 1402 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ سوودەکانی نانی بەیانی و قاوە خواردن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی شەکرە جەخت لێوه دەکاتەوە.

ئەنجامی دوو لێکۆڵینەوە لەبارەی شەکرەوە کە لەلایەن دوو تیم بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت "کەسێک کە بیەوێت لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرەی دەرەجە2 ڕێگری بکات، نابێت بەبێ خواردنی ژەمی بەیانیان بۆ سەر ئیش وکارەکەی بڕوات. لەگەڵ ئەمەشدا نۆشینی کوپێکی قاوە لەگەڵ ژەمی بەیانیاندا بەسوودە".

کەسانێک کە نانی بەیانیان ناخون، بەزۆری بەدرێژای ڕۆژ خواردنێکی ناتەندروستیان هەیە. کاتێک کە برسی دەبن شیرینی یان خواردنی پڕ کەلۆری و وزەدار دەخۆن و لەگەڵ ئەوەشدا حەزێکی زیاتریان بە جگەرەکێشان و هاوشێوەکانی‌تری دەبێت.

لە لێکۆڵینەوەدا لێکۆڵەران زانیاری پەیوەست بە 96هەزار و 175کەسیان کۆکردەوە و لەیەکیان دایەوە کە چوار هەزار و 935کەس لەوان لە ماوەی لێکۆڵینەوەکەدا تووشی شەکرەی دەرەجە 2 بوون.

لەم نێوەندەشدا ئەوە ڕوون بویەوە کە کەسانی قەڵەو زیاتر حەزدەکەن نانی بەیانی نەخۆن و لەگەڵ ئەمەشدا قەڵەوی یەکێک لەو هۆکارانەیە کە دەتوانێت مرۆڤ تووشی شەکرەی دەرجە2بکات.

" پەیوەندی ڕاستەوخۆی خەوی نیوڕۆژ ی درێژماوە لەگەڵ نەخۆشی شەکرەدا"

کەواتە واباشترە هەمیشە نانی بەیانیانتان بخۆن! بەڵام چ جورە خواردنەوەیەک بۆ نانی بەیانی بخۆینەوە باشترە؟ ئاو، ئاوی پڕتەقاڵ یان چای و قاوە؟

لێکۆڵینەوەیەک کە ئەنیستیتۆی زانستی لەبارەی قاوەوە ئەنجامیداوە دەڵێت، " کە باشترین خواردنەوە بۆ نانی بەیانیان  قاوەیە، وەڵامی ئەم ئەنیستیتۆیە ئەوەندە کتوپڕ و خافڵگیر نییە، چونکە شەش کۆمپانی ئەوروپی چالاک لە پیشەسازی قاوە لەم ئەنیستیتۆیە پشتیوانیی دارایی دەکەن. بەڵام دەگووترێت کە ئەم ئەنیستیتۆیە بە شێوازێکی سەربەخۆ و زانستی لەگەڵ زانکۆکان هاوکاری دەکات.

شەکرەی جۆری دووەم جۆرە کەموکورتییەک لە میتابۆلیزمی جەستەیە کە بە بەرزبوونەوەی جیلوکزی خوین لە هەلومەرجی بەرگری کردن لەبەرانبەر ئەنسۆلین و کەمی نسبەی ئەنسولین دەناسرێتەوە. نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە هەست بەتینویەتیی و میزەچرکە و هەستکردن بە برسێتییە. لەسەدا90%ی توشبوان بەشەکرە لە دەستەی دووەمدا جێیان دەبێتەوە.

کەرەستەو مەوادی ئۆکسیداتۆ و دژە ئیلتیهاب لە قاوەدا
لە ڕاپۆرتێکدا کە لە سەرەتاکانی مانگی ئۆکتۆبەر لەئەنجومەنی لێکۆڵێکینەوەی شەکرە لە ئەروپادا پێشکەشکراوە،  ئەو هاتووە کە قاوە لە25%مەترسی توشبوون بە شەکرەی جۆری دووەم کەم دەکاتەوە.

ماتیۆس مارێڵ ئیسترۆم، مامۆستا و دەرمانسازی بواری پزیشکی لە ئەنیستیتۆی کارولینسک لە ستۆکهۆڵم، بۆ ئەم لێکۆڵینەوەیه 30لێکۆڵینەوەی لێکدانەوە بۆ کردووە کە زانیاریی پەیوەست بە1ملیۆن و 185هەزار نەفەری لەخۆ گرتووە.
کیلد هێرمانس، مامۆستای بەشی پزیشکی لە نەخۆشخانەی ئاڕهوس لە دانیمارک، کاریگەرییە پۆزەتیڤەکانی قاوە بەهۆی بوونی مەوادی ئەنتی ئۆکسیداتۆ لە قاوەی دەمکراودا دەزانێت. ئەو دەڵێت کە قاوە یارمەتیدەرە تا بەردەم ئیلتیهابات بگرێت، لەگەڵ ئەمەشدا بەهۆی گەرماوە دەبێتە چالاکی میتابۆلیزمی جەستەو جۆراوجۆریێەک لە میکرۆبیۆمی ئینسان( وردە ئەندامانی هاوژیانی جەستە) لە گەدەو و ڕیخۆڵەدا دەبێت.

هێرمانس هەروەها  پێشنیاری ئەوە دەکات کە هەر تاکێک، چ ژن چ پیاو، هەموو ڕۆژێک تا نزیکی چوار کوپ قاوە بنۆشنەوە و بۆ ڕێگەگرتن لە هەندێک زیانی وەکوو لێدانی خێرایی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەتوانرێت قاوە بنۆشرێت.
هـ ـ ر