شارپرێس:
یانەى
بەرشەلۆنە ئاشکرایکرد هیچ کێشەیەکى لەگەڵ دیمبلى نییە.
پیپ سیگۆراى بەڕێوەبەرى وەرزشى یانەى بەرشەلۆنە لە لێدوانێکدا بۆ
رادیۆى کادینا سێر ڕایگەیاندوە"عوسمان دیمبلى یاریزانێکى بەهرەمەندە و
پابەندنەبوونى لەم دواییانەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پێشتر لەو دۆخەدا نەژیاوە و
ئەوەى پێویستە کارکردنە بۆ گونجاندنى لەگەڵ یانەکە بە باشترین شێوە".
سیگۆرا ئاماژە بەوەش کردوە "هیچ گرێبەستێک پێشکەشى دیمبلى نەکراوە
و نیازیشیان نییە پەیکەرى یانەکەیان بگۆڕن".
هـ ـ ر