ئەنجامی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان

وەرزش

16/11/2018‌ 228 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بەردەوامە و لە هەفتەی پێنجەمی خولەکەدا لەکۆی حەوت یاری پێنج یاری بەیەکسان بوون کۆتایی هات.


یانەی دهۆک لەسەر یاریگای خۆی میوانداری هەولێری کردو یارییەکەیان بەبێ گۆڵ کۆتایی هات یاری نێوان نەورۆز و زاخۆش بەهەمان ئەنجام و بەیەکسان بوون کۆتایی هات.


یانەی ئاراراتیش لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەدووگۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک لە هەندرێنی بردەوەو هەردوو یانەی گازی باکور و ئاکرێش بەسێ گۆڵ یەکسان بوون.


هەرچی یاری نێوان دەربەندیخان و برایەتیە بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتایی هات.


ئەمڕۆش بەدوو یاری کۆتایی هات بەیارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولەکە یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەیاریگای خۆی بەدووگۆڵی بێبەرامبەر لە شێروانەی بردەوەو یاری نێوان زێرەڤانی وپێشمەرگەی سلێمانیش بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.


دوای یارییەکانی هەفتەی پێنجەم ڕیزبەندی خولەکە بەم شێوەیە:


هـ ـ ر