شارپرێس:
میرالیم
پیانیچى بۆسنى یاریزانى یۆڤانتۆس لە یارى هەڵبژاردەکەى توشى پێکان بووە و بۆ یارى
داهاتوو بێبەش دەبێت.
لە یارى نێوان بۆسنە و هێرسک بەرامبەر نەمسا لە خولى نەتەوەکانى
ئەوروپا، میرالیم پیانیچى یاریزانى هێڵى ناوەندى بۆسنە توشى پێکان هات و بەهۆیەوە
لە خولەکى ٨٧دا یاریگاى بەجێهێشت.
یەکێتى تۆپى پێى بۆسنە ئاشکرایکردووە "پیانیچ توشى شەکەتبوونى
ماسولکەیى بووە و بۆ یارى داهاتووى دۆستانەى بەرامبەر ئیسپانیا بێبەش دەبێت، کە
بڕیارە یەکشەممەى داهاتوو بەڕێوەبچێت".
هـ ـ ر