عاسم جیهاد: هەناردەکردنی نەوتی عێراق لەڕێگای هەرێمەوە دەستیپێکردەوە

عیراق

16/11/2018‌ 456 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە پاش ڕاگرتنیەوە بۆ زیاتر لە یەک ساڵ، ڕۆژی هەینی جارێکی تر هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا دەستیپێکردەوە.

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندوە "ئەو نەوتەی کەرکوک کە بە ئێران دەفرۆشرا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی پرەنسیپیدا بووە بۆ ناردنی نزیکەی 30 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە بۆ ئێران تا ئەو کاتەی بۆری ڕادەکێشرێت و دەشڵێت ئەڵبەتە ئەو شێوازی هەناردەکردنە زۆر گرفتی تەکنیکی هەبووە لەوانە، خراپی ڕێگاوبانەکان و هەروەهاش چۆنییەتی گواستنەوە بە ماشێنە بارهەڵگر و تانکەرەکان".

عاسم جیهاد ئاماژەی بەوەشداوە "دۆسێی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێی بەندری جەیهانی تورکیاوە پاش ئەو ڕێککەوتنە پرەنسیپییە دێت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بۆ هەناردەکردنی نەوت لەو بۆریانەی گواستنەوەی نەوت کە بە هەرێمی کوردستاندا دەڕۆن بۆ ناو تورکیا و ڕۆژانەش 50 تا 100 هەزار بەرمیلە نەوت هەناردە دەکرێت".

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشی وتوە "ئەو ڕێککەوتنە پرەنسیپیەی نێوان بەغدا و هەولێر هەنگاوێکە بە ئاڕاستە دروستەکەدا بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوانیان".

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق وتیشی "داهاتی ئەو نەوتە هەناردەکراوەی کەرکوک دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی فێدراڵی نەک بۆ هەرێمی کوردستان".


هـ ـ ر