ئێران بەدوای دروستكردنی داعش-ێكی نوێیە

جیهان

17/11/2018‌ 724 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤاری NEWS WEEK لەڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكان هۆشداری داوە، كە ئێران دەتوانێت هێزێكی ڕوخێنەری وەك تاقمی تیرۆریستی داعش دروستبكات‌و عەرەبستانی سعودییەش هاوبەشێكی باش بێت بۆ ڕاگرتنی ئەم هێزە شۆڕشییەی شیعە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

جێمزی جێفری، نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا، لەوتارێكێدا لە شەشەمین دانیشتنی ساڵانەی "دیفێنس وان"دا وتی: هەوڵی سەربازی ڕاستەوخۆ بۆ شكستی ئێران‌و تۆڕی بەربڵاوی هاوپەیمانی چەكداری بەزۆری شیعەی پێویست نییە، "هاوپەیمانی سعودی وەك پێنتاگۆن لەگەڵ گروپە جیهادییەكانی وەك داعش لە عێراق و سوریا شەڕی كردووە، بەڵام دژی ڕۆچوونی ئەمریكا لەوێدان".

ئەم دیپلۆماتكارە لەو بڕوایەدایە، وەستانی ڕۆچوون و دەستێوەردانی ئێران لەو وڵاتانە پێویسی بەدروستكردنی سەقامگیرییە، جێفری هۆشداریداوە ئەگەر ئێمە بەڕەگی كێشەكەوە خۆخەریك نەبین، ئێران داعشێكی نوێ لەناوچەكە بەرهەم دێنێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: "لەبەرانبەر ئێران ئێمە هیچ هاوبەشێكی باشتر لەعەرەبستانمان نییە، ئێمە بەبێ ئەوان نەماندەتوانی ئەوەی، كە ئێستاكە لەناوچەكە بەدواداچوونی بۆ دەكەین، ئەنجام بدەین".

ئەم بۆچوونە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی دارایی ئەمریكا لە كاردانەوەی كوشتنی جەمال خاشقچی، ڕۆژنامەوانی سعودی، لە باڵیۆزخانەی سعودییە لە ئەستەمبوڵ، 17 كەس گیراو و گومانلێكراوی لەم دۆسیەیەی سزاو گەمارۆی خشتە سەرییان.

سعودییەش ئەم بابەتەی پەردەپۆش كردووە، كە ئەم ڕۆژنامەوانەی بەوشێوەیە، كە دەوترێت نەكوژراوە، هەروەها بە ڕەخنەگرتنی زیاد لە ڕادەی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لەیەمەندا ڕووبەڕوویەو هاوپەیمانی بە سەرۆكایەتی عەرەبستانی سعودییە هەوڵدەدات، شیعە زەیدییەكان، كە شۆڕشێكی ناسراو بە ئەنساروڵا، یان حوسییان هەیە لابدات و دەوڵەتی یەمەن بە دەسەڵات بگەیەنێت. 

ئەمریكا و عەرەبستان، ئێران بە پشتیوانی لە حوسییەكان تاوانبار دەكەن‌و ئێران و حوسییەكانیش ئەم تاوانانەیان بەدرۆ خستووەتەوە.