ئەكادیمیەكی ئیسرائیلی: سەرۆكی میسر لەمن سەهیۆنی ترە

جیهان

17/11/2018‌ 1054 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شار پرێس: حلمی رەسول رەزا
ئەكادیمی و راگەیاندكاری ئیسرائیلی، ئیدی كۆهێن، وەها وەسفی سەرۆكی میسر عەبدولفەتاح سیسی كرد، كە لەخۆی "سەهێۆن"ی ترە.

لە میانەی بەشداری كردنی لە بەرنامەی "حواری" لە كەناڵی "فرانس 24ی عەرەبی" دەربارەی دوژمنكاری ئیسرائیلی ئەم دواییە بۆ سەر غەزە، كۆهین وتی: "مسریسەكان رقیان لەبزووتنەوەی حەماسە و لە ئێمە زیاتر گەمارۆی دەكەنە سەر، چونكە بزووتنەوەی حەماس بەشێكە لە ئیخوان موسلمین و سیسی دوژمنی ئیخوان و بزووتنەوەی حەماس"ە.

ئەو وتیشی "سیسی هەڕەشەی لەئیسرائیل نەكردووە لە مانگی ئۆكتۆبەردا، بەڵكو هەرەشەی لە ئیخوان موسلمین كردووە و لە من سەهیۆنی ترە، ئیتر چۆن هەرەشە لەئیسرائیل دەكات؟".

ئەم لێدوانانەی كۆهین گفتوگۆیەكی چڕی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكاندا هێنایە ئاراوە، بەڵام  تا ئێستا هیچ لێدوانێكی رەسمی مسری لەم بارەیەوە دەرنەچووە.

پێش ئەم لێدوانانەش ژمارەیەكی زۆر لێكۆڵەرو لێپرسراوانی ئیسرائیلی باسیان لەپەیوەندیەكانی رژێمی میسری كردووە لە كاتی كودەتاكردندا بەسەر سەرۆكی لەكارلادراوی مسر محەمەد مورسی لە ساڵی 2013، پاشان گەیشتنی بە دەسەڵات.

سەرچاوە: الجزیرە