لەهەرێمی كوردستان ئەزموونی هەبووە
ترامپ "عەرەبێكی شێت" دەكاتە باڵوێزی ئەمریكا لەسعودییە

کوردستان

17/11/2018‌ 2208 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شار پرێس: حلمی رەسول رەزا
كۆشكی سپی رایگەیاند، سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ جەنەراڵی خانەنشین "جۆن ئەبی زید"ی بەئەسڵ عەرەب كاندیدكردووە بۆ پۆستی باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكان لەسعودیە. 

ئەو پۆستە لەپاش بەجێهێشتنی "جۆزیف ویستفال" لەكانونی دوەمی ساڵی 1917ەوە بە چۆڵی ماوەتەوە و وەرگرتنی پۆستەكەش بەشێوەیەكی فەرمی لە پاش رەزامەندی ئەنجومەنی پیرانەوە ئەنجام دەدریت.

جۆن ئەبی زید كێیە؟ 
جۆن فیلیب ئەبی زید لە ساڵی 1951 لە خیزانێكی لوبنانی مەسیحی لەدایك بووە، باو باپیرانی لە باشووری لوبنانەوە كۆچیان كردووە بۆ كالیفۆرنیا لە كۆتاییەكانی سەردەی نوزدەی زایینی. 

باوكی ئەبی زید – وەكو میكانیكییەك لە دەریاوانی ئەمەریكی كاری كردووە لەماوەی جەنگی جیهانی دووەم- گرنگی زۆری بە پەروەردەكردنی ناوبراو داوە لە پاش ئەوەی دایكی بەنەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی كردووە.

وەرگرتنی پۆستی سیاسی و سەربازی بۆ ئەبو زید بابەتێكی نوێ نییە، لە كاتی داگیركردنی عێراقدا كەسی دووەم بوو لە سەركردایەتی ناوەندیی ئەمەریكی لەرۆژهەڵاتی ناوەراست.

ناوبراو دەرچووی ‌ ساڵی 1973 یە لە ئەكادیمیای سەربازی لەویست بوینتی نیویۆرك، بڕوانامەی ماستەری لەلیكَۆلینەوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەزانكۆی هارڤارد بەدەستهێناوە، لەحەفتاكانی سەدەی رابردوو لە زانكۆی "عمان" بووەو لە پاش دەرچوونی بە باشی زمانی عەرەبی زانیوە. 

لەناو هاوڕێكانیدا بە "عەرەبی شێت" و شارەزا لە كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست ناسراوەو لە ماوەی خوێندنیدا لەزانكۆی هارڤارد، نامەیەكی لەسەر سیاسەتەكانی بەرگری سعودییە ئامادەكردووەو پلەی پێزانینی "نداف صفران" بەڕێوەبەری ناوەندی لێكۆلینەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراستی لەزانكۆی نابراو بە دەستهێنا.

سفران كۆپییەك لەو نامەیەی لای خۆی پاراستووە، كە لە 100 لاپەرە پێك دێت‌و دەڵێت: "ئەم نامەیە لە باشترین نامەكانن لەماوەی كاركردنم بینیومن لە زانكۆی هارڤارد بۆ ماوەی 30 ساڵی رەبەق".

ئەزموونی عێراق
ئەبو زید لەلایەن سەرۆكی پێشووتری ئەمەریكاوە "جۆرج بۆشی كوڕ" راسپێردرا بچێت بۆ بنگەی سەربازی "العدید" لە قەتەر لە ساڵی 2003، ئەمەش پێش دوو رۆژ بوو لەداگیركردنی عێراق لەلایەن ئەمەریكاوە.

بە پێی رۆژنامەی "واشنتن پۆست"، ئەبو زید پشتگیری زۆربەی لێپرسراوانی ئیدارەی ئەمەریكی هەیە، بەرپرسەكان وایدەبینن ناوبراو لەو جەنەراڵانەیە شارەزایی زۆرە لەكاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ساڵی 1991، سەركردایەتی تیپی پەڕەشووتی بووە لە پرۆسە ئەمنییەكان لە هەرێمی كوردستان دژی هێزە عێراقییەكان لە ماوەی فەرمانڕەوایی سەدام حوسین دا.

بە پێی رۆژنامەی "فایناشنال تایمز"، ئەبو زید هەستاوە لەگواستنەوەی فیرقەیەكی سەربازی راهێنراو بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لەو ناوچانەی پێكدادان رووی دەدا لەنێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و حكومەتی ئەو كاتی عێراق.

ئەبو زید لەئەزموونی عێراق بە لێهاتوویی نوێوە دەرچوو، بەگوێرەی وتارێكی ساڵی 1993ی، كە لەگۆڤاری "میلیتری ریفیۆ" بڵاوبووەتەوە دەڵێت: "لەسەر سەربازەكان پێویستە تێبگەن لە یاساكانی گەمەكردن و سیستەمی پێویست بەشێوەیەكی باش، ئەمەش لە پێناو پاراستنی لەسەرخۆییان لە دۆخە سەخت و نائاساییەكاندا"، 

پاشان دەڵێت: "لەئەزموونەكەماندا لە عێراق هەڵەمان كردووە، بەڵام بە پەند وەرگرتنەوە لێی دەرچوین‌و فێر بوین چۆن ئاشتی بپارێزین".


سەرچاوە: BBC.ARABIC