هەواڵگیری ئەمریكا محەمەد بن سەلمان بەكوشتنی خاشقچی تۆمەتبار دەكات

جیهان

17/11/2018‌ 332 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەیەك، دەزگای هەواڵگیری ئەمریكا ناسراو بە سی ئای ئەی، محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودییە، فەرمانی بۆ كوشتنی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسی نەیاری وڵاتەكەی دەركردووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، هەواڵگیری ئەمریكا، دۆناڵد ترامپی سەرۆكی وڵاتەكەی لەو زانیارییە ئاگاداركردووەتەوە، بەڵام ترامپ بۆ هێشتنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ سعودییە بێدەنگی لەو كەیسە كردووە.

جەمال خاشقچی، رۆژی دووی مانگی رابردوو بۆ رایكردنی چەند مامەڵەیەكی لەئەستەنبوڵ چووە كونسوڵخانەی سعودییە، بەڵام لەو كونسوڵخانە كێشەی بۆ دروست بووەو دواتر كوژراوە.

میدیای توركیا رۆژی هەینی چەند وێنەیەكی بڵاوكردەوە، كە تێدا دەردەكەوێت جەما خاشقچی، لەدوای كوشتنی لەناو كونسوڵخانە پارچە پارچە كراوەو تەرمەكەی خراوە سندوقی جیاوازەو لەدەرەوەی كونسوڵخانە شاردراوەتەوە.

هـ ـ ح