ریاڵ مەدرید دیارییەكی تایبەت دەداتە مارسیلۆ

وەرزش

17/11/2018‌ 270 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید، ئاهەنگی گێڕا بەهۆی بەردەوامبوونی مارسیلۆی بەرازیلی بۆ ماوەی 12 ساڵ لەیانە مەدریدییەكە.

رۆژنامەی ماركا بڵاویكردەوە، كە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید بەو بۆنەیەوە دیارییەكی پێشكەشی ئەو یاریزانە بەرازیلییە كردووە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، دیارییەكە بریتی بووە لە درێسێك، كە ژمارەی 12ی لەسەر بووە، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ دوانزە ساڵ بەردەوامی مارسیۆلۆ.

مارسیلۆ ساڵی 2007 رووی لەیانەی ریاڵ مەدرید كرد، كە لەو ماوەیە 462 یاری لەگەڵ یانە مەدریدییەكە ئەنجامدراوەو 36 گۆڵی تۆمارككردووەو 19 نازناویشی بردووەتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە