ریاڵ مەدرید تەنیا یەك هەل دەخاتە بەردەم ئیسكۆ

وەرزش

17/11/2018‌ 238 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید بیر لەفرۆشتنی ئیسكۆ ئاراگۆنی یاریزانی یانەكەی دەكاتەوەو بۆ وازهێنان لەو بیركردنەوەش تەنیا یەك هەل دەخاتە بەردەم ئەو یاریزانە.

یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ئەو مەبەستە، ئەمساڵی وەك پێوانە داناوە بۆ جێگیركردنی ئاستی خۆی لەیارییەكان، بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەو یاریزانە نەتوانێت ئاستی جێگیربكات، لەهاوینی داهاتوو دەیفرۆشێت.

رۆژنامەی "مۆندۆ" بڵاویكردەوە، ریاڵ مەدرید نیگەرانە لەو ئاستەی ئیسكۆ لەیارییەكان پێشكەشی دەكات، بۆیە چاوەڕێ دەكات تا كۆتایی وەرز لەدوای ئەوە بڕیار لەچارەنووسی دەدات.

ئیسكۆ لەساڵی 2013وە لەیانەی مالاگاوە رووی لەیانەی ریاڵ مەدرید كردووەو تائێستا لەیارییەكان ئاستێكی بەرزی پێشكەش نەكردووە.

هـ ـ ح

بەپەلە