ریاڵ مەدرید دەیەوێت فاڵكاو بكرێت

وەرزش

17/11/2018‌ 204 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازی كڕینی هێرشبەرێكن، بۆ ئەوەش بیر لەكڕینی رادامێل فاڵكاوی كۆڵۆمبی‌و یاریزانی یانەی مۆناكۆ دەكەنەوە.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید بۆ چارەسەركردنی كێشەی گۆڵتۆماركردن دەیانەوێت رادامێل فاڵكاو بكڕن.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی داهاتوو فاڵكاو بكرێت‌و بەم نزیكانەش دەست بەگفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی مۆناكۆ دەكات.

فاڵكاو ئێستا دۆخی لەگەڵ یانەی مۆناكۆ باش نییەو لەكۆی بەشداری لەچواردە یاری تەنیا چوار گۆڵی تۆماركردووە، ئەوەش بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی یانەكەی لەخولە ناوخۆیی‌و ئەوروپییەكان پێشكەشی دەكات.

هـ ـ ح