یەكێتی دەیەوێت بەشدارییەكی "كارا"ی لەحكومەتی نوێی هەرێم هەبێت

کوردستان

17/11/2018‌ 348 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەتیف نێروەیی وتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، حیزبەكەی دەیەوێت بەشدارییەكی "كارا"ی لەحكومەتی نوێی هەرێم هەبێت.

بڕیارە ئەمـڕۆ شەممە 17-11-2018 شاندێكی باڵای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات لەسلێمانی سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بكات‌و لەو بارەوە لەتیف نێروەیی بۆ پێگەی فەرمی حیزبەكەی راشیگەیاندووە، مەبەست لەسەردانەكەی پارتی بۆ لای یەكێتی گفتوگۆكردنە لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان.

نێروەیی ئەوەشی خستەڕوو، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەكێتی‌و پارتی تاوتوێكردنی بەشداری كوردە لەحكومەتی نوێی عێراق و پاراستنی هەماهەنگی نێوان هەردوو لا لە بەغدا لەپێناو بەژەوەندی گەلی كورد.

لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی 30-9-2018، ئەمە یەكەم كۆبوونەوە فەرمی نێوان هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتییە بە مەبەستی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان.

هـ ـ ح