هازارد فەرەنسییەك بۆ بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی دەپاڵێوێت

وەرزش

17/11/2018‌ 231 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەی چیڵسی قسەی لەسەر ئەو كەسە كرد، كە شیاوی بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونییە.

هازارد لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاندووە، كە كیلیان مباپی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان شیاوی ئەوەیە بۆ ئەمساڵ وەك باشترین یاریزان تۆپی ئاڵتوونی بەرێتەوە.

ئەو یاریزانە بەلجیكییە راشیگەیاند، لەدوای مباپی، لۆكا مۆدریچی كرواتی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، شیاوی ئەوەیە تۆپی ئاڵتوونی بەرێتەوە.

هازارد ئەوەشی راگەیاندووە، كە ئەو دوو یاریزانە لەگەڵ هەڵبژاردەكانیان‌و یانەكانیشیان ئاستی بەرزیان پێشكەشكردووە، بۆیە شیاوی ئەوەن تۆپی ئاڵتوونی بەرنەوە.

هـ ـ ح