لاهور شێخ جەنگی لەشاندەكەی یەكێتی-یە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی

کوردستان

17/11/2018‌ 6625 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندی باڵای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات لەگەڵ شاندی باڵای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسلێمانی كۆدەبێتەوە، كە لەشاندەكەی یەكێتی لاهور شێخ جەنگی هەیە.

شاندەكەی پارتی ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ شاندی یەكێتی كۆدەبێتەوە، كە مەبەست لەسەردانەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان.

شاندەكەی یەكێتی پێكهاتوون لەحاكم قادر حەمەجان و سەعدی ئەحمەد پیرەو شۆڕش ئیسماعیل، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و عەدنان محەمەد ئەندامی سەركردایەتی و لاهور شێخ جەنگی ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی ئەو حیزبە.

دانانی لاهور شێخ جەنگی لەشاندی یەكێتی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ شاندی پارتی لەكاتێكدایە، ناوبراو پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەو حیزبە باش نییەو پارتی چەندین جار لاهور شێخ جەنگی بەوە تۆمەتباركردووە، كە رۆڵی سەرەكی لەرووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 هەبووە، كە ئەوەشی بە "خیانەت" ناوبردووە.

شاندەكەی پارتی-ش پێكهاتبوون لە مەحمود محەمەد و ئازاد بەرواری و جەعفەر ئێمنكی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی و ئومێد سەباح، كە ئەمەی كۆتایی وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانە.

هـ ـ ح