ساڵح‌و روحانی لەسەر دروستكردنی ناوچەیەكی بازرگانی ئازاد رێكدەكەون

عیراق

17/11/2018‌ 1397 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق‌و حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەسەر دروستكردنی ناوچەیەكی ئازاد لەنێوان هەردوو وڵات رێككەوتن.

حەسەن روحانی ئەمڕۆ شەممە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح رایگەیاند، كە لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق رێككەوتن بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی ئازادی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵات.

سەرۆك كۆماری ئێران راشیگەیاند، بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەو دروستكردنی ئەو ناوچەیە، لیژنەیەكی باڵا پێكهاتووەو لیژنەكە بەزوویی كار بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە دەكەن.

بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ شەممە سەردانی تارانی كردو لەگەڵ حەسەن روحانی كۆبووەوە، كە دوای كۆبوونەوەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشیان سازكردو ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان خستەڕوو.

هاوكات سەرۆك كۆماری عێراق لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكە، جەختی لەوە كردەوە، كە ئەوان دەیانەوێت پەیوەندییەكی باشیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی هەبێت، سەردانەكەش بەو ئامانجەیە پەیوەندییەكان زیاتر بكەن.

هـ ـ ح