تەنێكی نامۆ.. دەركەوتنی تۆپی ئاگرین لەئاسمانی تەكساس

هەمەڕەنگ

17/11/2018‌ 361 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەیان كەس لەدانیشتوانی ناوەندی ویلایەتی تەكساسی ئەمریكا، تەنێكی نامۆیان لەئاسمانی شارەكەیان بینی.

ئەو تەنە، شێوەی تۆپێكی ئاگرینی هەبووەو بەئاسمانی شارەكەیان بەشەودا بینراوە، وەك لەم گرتە ڤیدیۆییە دەردەكەوێت.

تائێستا هیچ دەزگایەكی فەرمی لەناوخۆی تەكساس هیچ روونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەو دیاردەوە رانەگەیاندووە، كە كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە.

پێگەی  USA Todayیش بڵاویكردەوە، ئەوە تەنێكی ناوخۆی ئاسمانی بووەو جگە لەخەڵكی ویلایەتی تەكساس خەڵكی چەند ویلایەتێكی تریی ئەمریكاش بینیویانە، لەوانە ئۆكلاهۆما و لۆیزیانا.

هـ ـ ح