مەرجی یەكێتی بۆ بەشداریكردنی لەحكومەتی هەرێم

کوردستان

17/11/2018‌ 4461 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی مەرجی حیزبەكەی بۆ بەشداری لەحكومەتی هەرێمی كوردستان، "سەراكەتی راستەقینەیە".

سەعدی ئەحمەد پیرە راشیگەیاند، یەكێتی مەبەستییەتی چوار ساڵی ئایندە بۆ "ئارامی و هەلیكارو خزمەت بێت، چونكە خەڵكی دەنگی بەوە داوە".

قسەكانی وتەبێژی یەكێتی لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هات، دوای ئەوەی شاندی حیزبەكەی لەشاری سلێمانی لەگەڵ شاندی پارتی دیموكرات كۆبووەوە.

سەعدی پیرە ئەوەشی راگەیاند، لەكۆبوونەوەكەماندا لەگەڵ شاندی پارتی جەختمان لەوە كردووەتەوە، پەند لەهەڵەكانی رابردوو وەربگرین‌و پێكەوە حكومەتێكی بەهێز دروست بكەین.

هـ ـ ح