شارپرێس:
وته‌بێژی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند، "تێبینی و سه‌رنجی خۆمان بۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان خسته‌ڕوو".
شۆڕش حاجی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌پاش كۆتایهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان گۆڕان‌و پارتی به‌ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رنج و تێبینی خۆیان له‌باره‌ی به‌شداریكردن له‌حكومه‌تی نوێی هه‌رێم به‌شاندی پارتی وتووه، كه شاندی پارتی پێیان خۆشبووه ئه‌وان وه‌ك گۆڕان به‌شداریی له‌حكومه‌تی داهاتوودا بكه‌ن.
وته‌بێژه‌كه‌ی گۆڕان وتیشی، "برایانی پارتی ویستی خۆیان دەربڕی، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكه‌و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ی به‌دوادا دێت".
له‌به‌رامبه‌ردا مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی وتی:"سه‌ردانی ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه ویستی به‌شداریكردنیان له كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، ده‌مانه‌وێت حوکمڕانییەکی سەرتاسەری لە کوردستان دروست ببێت و ببێتە هۆی بووژانەوەی ئابووری و رەوشی دارایی".
ڕ . ج