شارپرێس:
گاری نیڤڵ-ی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی هۆكاری یه‌كێك له‌توڕه‌بوونه گه‌وره‌كانی ئه‌لێكس فێرگسۆن-ی ڕاهێنه‌ری ئه‌فسانه‌یی یانه‌كه له ڤان نیسته‌رلۆی یاریزانی پێشووی ئه‌و یانه‌یه ده‌گێڕێته‌وه.
گاری نیڤڵ له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له یه‌كێك له‌یارییه‌كانی خولی ئینگلیزی ڤان نیسته‌رلۆی درێسه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی مانچسته‌ر سیتی گۆڕییه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاره توڕه‌ییه‌كی گه‌وره‌ی فێرگسۆنی لێكه‌وته‌وه.
گاری نیڤڵ ده‌شڵێت، فێرگسۆن به ڤان نیسته‌رلۆی گوت، ئه‌و درێسه به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی موڵكی تۆیه نه‌ك بۆ هه‌تا هه‌تایه، بۆیه بۆت نیه له‌گه‌ڵ هیچ یاریزانێك بیگۆڕیته‌وه.
گاری نیڤڵ ده‌شڵێت، له‌پاش ئه‌و ڕووداوه فێرگسۆن بڕیاریدا درێسه‌كانیان له‌گه‌ڵ هیچ یاریزانێك نه‌گۆڕنه‌وه.
ڕ . ج