شارپریس:
ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان داوایكرد، ڕێگه‌ی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاریی بكرێنه‌وه.
مه‌سرور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌گه‌ڵ ئه‌ندرۆ پیك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران و عێراق كۆبووه‌وه، پرسی كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رێگه‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، پاككردنه‌وه‌یان له مینه چێنراوه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه تاوتوێكراوه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ردوولا پێشوازییان له بڕیار و رێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی بیره‌كانی كه‌ركوك، له‌رێی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌ندرۆ پیك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم ئه‌نجامدا، كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كان پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوكه له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمه‌وه.
ڕ . ج