وینە.. بۆیەکەم جار سەرۆک وەزیرانی عێراق دەچێتە ناو بازاڕی بەغداد

عیراق

17/11/2018‌ 2965 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەچێتە نێو بازاڕی ناوەندی شاری بەغداد و کاسبکاران بەسەردەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە عادل عەبدول‌مەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ چەند پاسەوانیکی تایبەتی سەردانی بازاڕی ڕەشیدی میوەفرۆشان و  ناوبازاڕی ناوەندی شاری بەغداد کرد، کە ئەوەش یەکەم جارە سەرۆک وەزیرانی عێراق بەو شێوەیە سەردانی بازاڕێکی بەغداد بکات.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی عەبدول‌مەهدی بڵاویکردوەتەوە "سەرۆک وەزیران دەیەوێت تەواو ئاگاداری دۆخی هاوڵاتیان و نرخی کاڵاکانی بازاڕ و هەروەها کێشەکانیان بزانێت بۆیە ئەو سەردانەی کردوە".

پێشتریش د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق وەک یەکەمین سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی بازاڕێکی بەغدادی کردبو.
هـ ـ ر