بۆڕێگریکردن لە زیادبونی هەژمونی ئابوری... ئەمریکا ڕێگری لە پڕۆژەیەکی گواستنەوەی غاز لە ڕوسیاوە بۆ ئەوروپا دەکات

جیهان

17/11/2018‌ 959 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەڵێنی بە ئۆکراینیا داوە کە ئەمریکا ڕێگری لە تەوابوونی هێڵی‌ بۆری تازەی غازی ڕوسیا بکات کە بە ئەوروپادا دەڕوات.

ئەو پڕۆژەیە ناوی (2 ‌Nord Stream) و دروستکردنی ئەم هێڵی گواستنەوەیەی نێوان ڕوسیاو ئەڵمانیا بەخێرایی بەرەو پێشەوە دەڕوات لە ئێستادا و بڕیارە هەناردەکردنی غازی ڕوسیا بۆ ئەوروپا دوو بەرانبەر بکات و ئەوەش ئۆکرانیای نیگەران کردوە.

دژایەتیکردنی ئەمریکا لە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە لە نیگەرانی وڵاتانیی ناوچەکە لە زیاتربوونی دەسەڵاتی ڕوسیایە و لەنوێترین هەڵوێستیشدا پۆمپیۆ جەختی کردووەتەوە کە ئەمریکا ڕێگە لە پەرەپێدانی دەسەڵات و تەداخولی ڕوسیا لە ئەوروپادا دەگرێت. 

مایک پۆمپیۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوکراینیا لەواشینگتۆنەوە ڕایگەیاند "هەوڵی خۆمان دەدەین ڕێگری لە پڕۆژەی نورد2 Nord Stream،بگرین".
پڕۆژەکە گواستنەوەی غازی سروشتی ڕوسیا لە ڕێگای دەریای باڵتیک بەرەو ئەڵمانیا بین،کە درێژی ئەو زیاتر لە 1200کێلۆمەتر و بڕی گواستنەوەی 55ملیارد مەتر سێجا غازی سروشتی لە ساڵدا دەگوازێتەوە".

پڕۆژەیNord Stream 2 لە ڕێڕەوی زیاتربوونی بڕی گواستنەوەی غازی ڕوسیا بە ئەوروپا پێشبینی بووە و لە‌ئەگەری جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە، بڕی غازی سروشتی ڕوسیا بە ئەوروپا بە 110ملیارد مەتر سێجا لەساڵدا زیاتر دەکات.

هۆکاری دژایەتی ئەمریکاش بەووتەی وەزیری دەرەوە پۆمپیۆ ئەوەیە کە لە‌ئەگەری جێبەجێکردنی ئاسایشی ئابووری و ستراتیجی ئۆکرانیا دەخاتە مەترسییەوە و وڵاتانی ئەوروپی زیاتر لە ڕابردوو پەیوەست بە غازی سروشتی ڕوسیا دەکات و بە هەڕەشەیەک بۆ سەربەخۆیی وڵاتانیی ئەوروپایی دەگۆڕێت.

پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەش داوە "ئەمریکا دژی ئەوەیە کە ڕوسیا هەمان ئەودەستێوەردانە سیاسیی و ئابووریانە کە لەئۆکراینیا ئەنجامیداوە لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانیی تری ئەوروپایی جێبەجێ بکات".

گواستنەوەی غازی سروشتی لەڕێگەی دەریای باڵتیک، پێویستێتی غازی ئۆکرانیا بۆ هەناردە و گواستنەوەی غاز بۆ ئەوروپا لەنێو دەبات، لەبەرئەوە زۆر وڵاتی ئەوروپایی لە نموونە پۆڵەندا هەروەک ئۆکراینیا دژی پڕۆژەی Nord Stream 2ی کۆمپانیای ڕوسی گازپڕۆمن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەڵمانیا لە جێبەجێبوونی ئەم پڕۆەیە بەرگری دەکات و ئەوگرنتییەک بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی خۆی بە وزە دەزانێت، فەڕەنساو Austria تا ڕادەیەکی زۆر ڕازی بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیەن.

لە ئێستاشدا کۆنگرێسی ئەمریکا یاسایەکی بۆ سزادانی کۆمپانیاکانی جێبەجێکەری پڕۆژەی Nord Stream 2ی داناوە. و بڕیادانی کۆتایی لەم یاسایەش لە چاوەڕوانی دۆناڵد تڕەمپدایە
هـ ـ ر