شارپرێس:
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەێنێت
"به‌شداری له‌م حوكمڕانێتییه ناکەین و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم هیچ
جیاوازیه‌كی نییه له كابینه‌ی هه‌شته‌م".
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی
کۆمەڵی ئیسلامی وتارێکدا نوسیویەتی و ڕایگەیاندوە "لەکاتێکدا هیچ
فەرمانبەرێک لە دۆسێی ئەمنی و نەوت و دارایی و دادوەری و پەیوەندییەکانی دەرەوە و
سەرۆکایەتی هەرێم بەتۆ نەدرێت، له وه‌زاره‌تێكدا ته‌نها وه‌زیرێكی بێ ئیمكانیه‌تت
پێ بدرێت ده‌بێت چۆن ڕێ به‌خۆت بده‌ی و قه‌ناعه‌ت بۆ جه‌ماوه‌ر دورست بكه‌یت كه
تۆ ده‌توانیت كار له وه‌ها حوكمڕانێتیه‌كدا بكه‌ی؟ ".
سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشداوە "هه‌ركات
تینیان پێ گه‌شت ده‌رت بكه‌ن و په‌رله‌مانت لێ مه‌نع بكه‌ن ده‌بێت چۆن له‌گه‌ڵیان
به‌شدار بیت و متمانه‌ت به‌وه هه‌بێت كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یان باشه! له‌كاتێكدا
كارنامه‌ی كابینه‌ی هه‌شته‌م یه‌كجاری خوێنرایه‌وه‌و كه‌س نه‌یبینی و كاریشی پێ نه‌كرا".
ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵی ئیسلامی ئەوەشی
وتوە "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم هیچ جیاوازیه‌كی نییه له كابینه‌ی
هه‌شته‌م، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌یه كه به‌رپرسیاری
نه‌هامه‌تیه‌كانی چه‌ندین كابینه‌ی شكست خواردووی حكومه‌ته".
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی "هه‌زاران بن دیوار‌و موچه‌خۆری نایاساییان
هه‌یه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان پڕكردووه له بن دیوار، لیستی شه‌هیدان و ئه‌نفالیان
پڕ كردووه له ناموسته‌حه‌ق، خاوه‌نی چه‌ك و جبه‌خانه‌ی خه‌یاڵی نایاسایین،
زۆریان میلیشیایان هه‌یه".
لەکۆتایی وتەکانیدا باسی لەوەشکردووە "ئۆپۆزسیۆن بوونی فیعلی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته سه‌خته‌و مه‌ترسیشی هه‌یه، به‌ڵام
لانی كه‌م به‌شدار نابیت له‌م هه‌موو نادادیه‌داو كاتێك ڕه‌خنه‌ت گرت پێت بڵێن تۆش
به‌شداری! "حاشا به‌شداری وه‌ها حوكمڕانیه‌ك عه‌یبداری گه‌وره‌ی دونیا‌و
دواڕۆژی تیایه".
هـ ـ ر