یەکگرتوو دژایەتی خۆیی بۆ بڕیاری داخستنی بەشی خوێندنی ئیسلامییەکان ڕاگەیاند

کوردستان

17/11/2018‌ 633 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكگرتوی ئیسلامی ڕاگەیاندراوێکی دژی بریاری داخستنی بەشەكانی ئێوارانی خوێندنی ئیسلامی بڵاوکردەوە.

ئەمرۆ شەممە فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان دژی بریارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی كە تێیدا بریاریداوە بەشەكانی ئێوارانی خوێندنی ئیسلامی لەدهۆك‌و ئاكرێ‌ راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە‌.

 فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕایگەیاندوە "بەداخەوە كە گوێ بیستی بڕیاری داخستنی بەشەكانی ئێوارانی خوێندنی ئیسلامی بووین لە ئاكرێ و دهۆك لە لایەن وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمەوە، گەر چی هێزی هەر گەل و نەتەوەیەك لە پاراستن و دەستگرتنیەتی بە ڕەسەنایەتی خۆی لە چوارچێوەی دەستور یاسادا و ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش بەهێزترین یەكەی رێكخەری كۆمەڵایەتیمانە، بەڵام ئێستا ئەمەش بەرەو ڕووی هەڕەشەی جددی بۆتەوە لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بە دركردنی بڕیاری ژمارە نهێنی 1595 لە بەرواری 17/10/2018 بە داخستنی بەشەكانی ئێوارانی خوێندنی زانستە وانستە ئیسلامیەكان لە ئاكری و دهۆك".

فراكسیۆنی یەكگرتو ئاماژەی بەوەشداوە "لەم سۆنگەیەوە ناكرێت بێ دەنگ بین لەو بێ ڕێزیە بە ئنتیما و هەستی ئایینی گەلی كوردی موسڵمان دەكرێت، لە كاتێكدا خوێندنگەی هەندێك ئایینی تر برەوی پێ دەدرێت و ئەمەش جۆرێكە لە جیاكاری ئایینی لە لایەن دەستەیەكی دەسەڵاتدارەوە بە پێشێلكاری یاسا كارپێكراوەكانەوە، هەروەها بەپێی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە دەسەڵاتی وەزیر نییە زانكۆی مۆڵەت پێدراو بە هەمیشەیی دابخات".

فراكسیۆنی یەكگرتو ئەوەشی وتوە "ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو بڕیارە دكەین و بە پێشێلكاری یاسای دەزانین و دەرچوونە لە دەسەڵاتەكانی وەزیری پەیوەندیدار، داوا دەكەین وەزیری خوێندنی باڵا لەو بڕیارە ستەمكاریەی پاشگەز ببێتەوە و بەپێچەوانەوە، پەنا دەبەینە بەر یاسا و دادگاكان و رێكخراوە مرۆڤ دۆستە خۆماڵی و جیهانیەكان و جولاندنی شەقام و هەر هۆكارێكی تری فشاری مەدەنی و وەزیر و بەرپرسانی تر ئیحراج دەكەین و لە سنوری خۆیان دەیان وەستێنین".

هـ ـ ر