ئەمریکا، ئێران بە پێشێلکردنی پەیماننامەی قەدغەکردنی چەکی کیمیای تاوانبار دەکات

جیهان

17/11/2018‌ 245 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وا چاوەڕوان ئەمریکا هەندێک بەڵگەنامەی بۆ تاوانبارکردنی ئێران بەهەوڵدان بۆبەرهەم هێنانی چەکی کیمیاوی بەهۆی ئێرانەوەی بەدەستهێنابێت.

ئاژانسی هەواڵی  ئەسوشتێد پرێس لەزاری دوو سەرچاوەی ئاگاداری ئەمریکی کە ناویان نەهێنراوە ڕایگەیاندوە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیەوێت هەفتەی داهاتوو لەدانیشتنی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی لە لاهای، ئێران بە پێشێلکردنی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی تاوانبار بکات".

ئاژانسی هەواڵی  ئەسوشتێد پرێس ئاماژەی بەوەداوە "بەپێی زانیارییەکانی ئەمریکا، کۆماری ئیسلامی لە چەکی کیمیای سوودی نەبینیوە، بەڵام کەرەستەو پێداویستی بەرهەمهێنانی ئەوی لە بەردەستدایە".

ئەسۆشتێدپرێس ئەوەشی وتوە "یاسادانەرانی ئەمریکا لەو هەواڵە ئاگادار کراونەتەوە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕۆژی یەک‌شەممە بەشێوەیەکی فەرمی ئەو هەواڵە ڕابگەیندرێت".

لە ڕاپۆرتی ئەسۆشتێدپرێسدا جەختیش لەوە کراوەتەوە کە تاوانی باسکراو لەلایەن واشینتۆنەوە بۆ ئێران سزایەکی بەدواوە نابێت، بەڵام بۆ سکاڵاکردن لە ئێران لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی بەسە.

ئاژانسەکە وتوشیەتی "ئەم پلانی تاوانبارکردنە دژی ئێران هەوڵێکی تازە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە لە ڕێڕەوی پەراوێزخستن و گۆشەگیری ئێران زانیوە".

بەپێی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی کە لە ساڵی 1997 دانراوە، خەزنکردن و بەکارهێنانی هەرجۆرە چەکێکی کیمیاوی لە جیهاندا قەدەغە کراوە.
هـ ـ ر