شارپرێس:
له پاڵه‌وانیه‌تیی
كۆتایی ساڵ له له‌نده‌ن بۆ تێنس، ڕۆجێر فیدێری توشی شکست بو.
ڕۆژی شەممە له پاڵه‌وانیه‌تیی
كۆتایی ساڵ له له‌نده‌ن بۆ تێنس كه یاریزانانی ماسته‌رز تێیدا به‌شدارن، رۆجێر
فێدرێری مایسترۆی سویسری، له قۆناخی پێشكۆتاییدا دووچاری شكست هات و نه‌یتوانی
بگاته یاریی كۆتایی.
شكسته‌كه‌ی فێدرێر به‌رامبه‌ر
ئالێكسانده‌ر زڤێرێڤی ئه‌ڵمانی بوو، به‌مه‌ش له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ماڵئاوایی
كرد.
زڤێرێڤی ئه‌ڵمانی
یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له فێدرێر برده‌وه و خۆی
گه‌یانده یاریی كۆتایی.
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش
7-5 و 7-6 بوو.
له كۆی شه‌ش
یاریی نێوانیاندا، فێدرێر و زڤێرێڤ هه‌ریه‌كه‌یان سێ یاری بردووه‌ته‌وه.
زڤێرێڤ له
یاریی كۆتایی چاوه‌ڕێی براوه‌ی یاریی نێوان نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی و كیڤن ئاندرسۆنی
یاریزانی ئه‌فریقای باشوور ده‌كات، كه ئه‌مشه‌و له هه‌مان قۆناخ رووبه‌ڕووی یه‌كدی
ده‌بنه‌وه.
هـ ـ ر