شارپرێس:
راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر
سیتیی ئینگلیزی، چاودێریی بارودۆخی ئیسكۆ ده‌كات له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید، به
ئامانجی ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكات.
ڕۆژی شەمممە رۆژنامه‌ی مانچێسته‌ر ئیڤینینگ
نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه "گواردیۆلا راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیی
ئینگلیزی داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه، چاودێریی بارودۆخی ئیسكۆ له‌گه‌ڵ
یانه‌كه‌ی بكه‌ن، كه كێشه و گرفتی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی هه‌یه، هه‌وڵیش بده‌ن سوود
له بارودۆخه‌كه وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن".
هاوکات رۆژنامه‌ی
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە "ریال مه‌درید به رژدی بیر له ده‌ستبه‌رداربوون
له ئیسكۆ ده‌كاته‌وه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه له پلانه‌كانی
سۆلاریی راهێنه‌ری نوێ‌دا نییه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئاستی دابه‌زیوه و كێشیشی
زیادبووه".
هـ ـ ر