مۆرینیۆ دەبێتە بەربەست لەبەردەم ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە

وەرزش

18/11/2018‌ 434 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خۆزێ‌ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتید، دەبێتە بەربەست لەبەردەم یانەكانی ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

پێگەی زە سەن بڵاویكردەوە، كە مۆرینیۆ بەهەوڵی كڕینی بەرگریكاری یانەی ناپۆلی ئیتالی  كالیدۆ كۆلیبالی بۆ یانەی مانچستەر یونایتید دەبێتە بەربەست لەبەردەم ئەو دوو یانە ئیسپانییە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، راهێنەرەكەی مانچستەر دەیەوێت لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی ئەو یاریزانەی یانەی ناپۆلی بكرێت، بۆ ئەوەی ریزی یانەكەی پێبەهێز بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە لەهەوڵی ئەوەدان لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی كۆلیبالی سەنیگالی بكڕن‌و بۆ ئەوەش لەهەوڵەكانیان بەردەوامن.

هـ ـ ح