ڤیدیۆ.. منداڵێكی چیچانی خاوەنی جەستەیەكی بەهێزە

جیهان

18/11/2018‌ 559 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رەمەزان قادیرۆف سەرۆكی چیچان، ئۆتۆمبیلێكی لەجۆری "مێرسیدس"ی سپی دایە منداڵێكی وڵاتەكەی ، كە تەمەنی تەنیا پێنج ساڵە.

ئەو منداڵە بەهۆی راهێنانكردن، بووەتە خاوەنی جەستەیەكی بەهێزو بە منداڵی "موعجیزە" ناودەبێت، كە بەو هۆیەشەوە سەرۆكی وڵاتەكەی ئەو دیارییەی پێبەخشیوە.

زڵیمخان كۆرێف باوكی ئەو منداڵە، كە ناوی رەحیم كۆرێف، باسی لەوە كردووە، منداڵەكەی سەرنجی سەرۆكی چیچانی راكێشاوە.

هەروەها دەڵێت منداڵەكەی بە بەردەوامی راهێنان دەكات‌و توانای دووبارەكردنەوەی 4105 راهێنانی هەیە، ئەوەش بۆ ماوەی دوو سەعات‌و 25 دەقیقە.

هـ ـ ح