ئەو راهێنانانەی ئەنجلینا جولی جوانی جەستەی پێ دەپارێزێت

هەمەڕەنگ

18/11/2018‌ 483 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرێك لەژنانی جیهان، هەوڵی ئەوە دەدەن، بزانن كە ئەنجلینا جولی هونەرمەندی ناوداری ئەمریكی ئەنجلینا جولی چۆن خاوەنی جەستەیەكی جوان‌و رێكە.

راهێنەری تایبەتی جولی، كە ناوی گۆنار بیترسۆن باسی لەو راهێنانانە كردووە، كە ئەو هونەرمەندە ئەمریكییە جوانی جەستەی پێ دەپارێزێت.

 بیترسۆن رایگەیاندووە، جولی بەشێوەی رۆژانە راهێنانی وەرزشی دەكات، هەروەها راهێنانی توانای جەستەیی‌و بەهێزكردنی دڵ‌و فشاری خوێن دەكات.

هەروەها رایگەیاندووە، رۆژانە 10 بۆ 15 جار جولی راهێنانەكان دووبارە دەكاتەوە، ئەوەش كاریگەری لەسەر جوانی جەستەی هەیە.

هـ ـ ح

بەپەلە