جیجی حەدید بێدەنگی شكاندو وەڵامی رەخنەگران دەداتەوە

هەمەڕەنگ

18/11/2018‌ 787 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای یەك ساڵ لەو مشتوڕەی لەسەر جیجی حەدیدی نمایشكاری ئەمریكی دروست بوو، ئەو نمایشكارە بێدەنگی شكاندو وەڵامی رەخنەگرانی دایەوە.

حەدید دوای ئەوەی لەساڵی 2017 لەسەر بەرگری گۆڤاری فوع دەركەوت بەپۆشینی بەرگری ئیسلامی‌و حیجاب رەخنەیەكی زۆری لێگراو هێرش كرایە سەری.

جیجی حەدید (23 ساڵ) بەم دوایانە لەشاری سیدنی بەشداری كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی كردو وقالت: "عندما صورە غلاف المجلە بالحجاب، رایگەیاند، كە ئەسڵی ئەو عەرەبەو شانازیش دەكات بە لەبەركردنی ئەو جلوبەرگە ئیسلامییە.

ئەو نمایشكارە، كە بەرەگەز فەڵەستینییە، باسی لەوەش كردووە، خۆشییەكی ژیانی ئەوە بووە، كە هەمیشە رووبەڕووی ئەستەنگەكان بووەتەوەو ئەوەش بەشێك بووە لەو ئاستەنگییانەی ژیانی.

هـ ـ ح