مۆنیكا زانیاری نوێ‌ لەبارەی "ئابڕووچوونە سێكسییەكەی" كلینتۆن ئاشكرادەكات

جیهان

18/11/2018‌ 2701 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مۆنیكا لوینسكی زانیاری نوێی لەبارەی پەیوەندییە سێكسییەكانی لەگەڵ بێڵ كلینتۆنی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا ئاشكراكرد، ئەوەش دوای تێپەڕبوونی دوو دەیە بەسەر ئەو پەیوەندییە.

مۆنیكا لوینسكی لەنەوەدەكانی سەدەی رابردوو بووە رۆژەڤی میدیاكانی ئەمریكاو جیهان، دوای ئەوەی ئاشكرابوو پەیوەندی سێكسی لەگەڵ بێڵ كلینتۆن هەبووە.

لەئێستادا مۆنیكا رازی بووە بەشداربێت لەفیلمێكی دۆكۆمێنتاری لەو بارەوەو ئاشكراشیكردووە، كە بۆ ئەوەی سەرنجی كلینتۆن رابكێشێت، بۆ ماوەی چەند رۆژێك لەكۆشكی سپی یەك جلوبەرگی لەبەركردوە.

ئەو كچە، كە لەوكاتە فەرمانبەر بووە لەكۆشكی سپی، باسی لەوەش كردووە، بەهۆی سەرنجراكێشییەكەی بەماوەیەكی كەم توانیویەتی كلینتۆن راو بكات‌و پەیوەندی لەگەڵ دروست بكات، كە ئەو كچە سەرۆكەكەی ئەمریكاشی بەسەرنجراكێش ناوبردووە.

هەروەها باسی لەوەش كردووە، كە ئەو جلوی سەرنجی كلینتۆنی پێراكێشاوە بەدلەیەكی رەنگ سەوز بووە، كە بۆ ماوەی حەوت رۆژ لەبەری كردووەو یەكەم جاریش بووە جلێك بۆ ئەو ماوەیە لەبەر بكات.

مۆنیكا ئەوكات تەمەنی 22 ساڵ بووەو لەنووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لەكۆشكی سپی كاریكردووە، دۆسییەكەی بەشێوەیەك كاریگەری لەسەر سەرۆكی ئەمریكادانا، نزیك بوو لەوەی دەست لەكاربكێشێتەوە.

هـ ـ ح