یۆڤانتۆس گرێبەستێكی میلان رەتدەكاتەوە

وەرزش

18/11/2018‌ 270 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی گرێبەستێكی یانەی ئەیسی میلانی وڵاتەكەی رەتكردەوە، ئەوەش بۆ دەستبەرداربوون لەیاریزانێكی.

تۆری "رای سپۆرت" بڵاویكردەوە، كە یانەی میلان بەنیاز بووە لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی یاریزانی مەغریبی‌و یانەی یۆڤانتۆس مەهدی بنعتییە بكرێت.

تۆڕەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی میلان بەنیاز بووە بەشێوەی خواستن‌و تا هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە مەغریبییە بكرێت، بەڵام یانەی یۆڤانتۆس رەتیكردووەتەوە دەستبەرداری ئەو یاریزانەی ببێت.

ئەمە لەكاتێكدایە مەهدی لەیانەی یۆڤانتۆس وەك یاریزانی سەرەكی مامەڵەی لەگەڵ ناكرێت، بۆیە ئەو یاریزانە مەغریبییەش دەیەوێت لەیانەكەی بڕوات‌و روو لەیانەیەكی تر بكات.

هـ ـ ح