یۆڤانتۆس دەیەوێت هاوشێوەی رۆناڵدۆ یاریزانێكی بەرشەلۆنە بكرێت

وەرزش

18/11/2018‌ 429 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی دەیەوێت یاریزانێكی یانەی بەرشەلۆنە بكرێت، ئەوەش هاوشێوەی كڕینی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی لەیانەی ریاڵ مەدرید.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو جۆردی ئەلبای ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بكرێت، بۆ ئەوەش دەیەوێت سوود لەپەیوەندییە خراپەكانی ئەو یاریزانەو یانە كەتەلۆنییەكە ببینێت.

رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویكردەوە، یانەی بەرشەلۆنە تائێستا نەیتوانیوە گرێبەستی جۆردی ئەلبا نوێبكاتەوە، كە ئەوە كێشەی نێوان هەردوولای زیاتركردووەو رەنگە بەرۆشتنی ئەو یاریزانەش لەیانەكە كۆتایی بێت.

گرێبەستی یانەی بەرشەلۆنەو ئەلبا تا ساڵی 2020، كە ئەو یاریزانە لەساڵی 2012 لەیانەی ڤالێنسیاوە رووی لەیانە كەتەلۆنییەكە كرد.

هاوینی رابردوو یانەی یۆڤانتۆس سوودی لەپەیوەندییە خراپەكانی رۆناڵدۆو ریاڵ مەدرید بینی‌و ئەو یاریزانەی بەگرێبەستێكی 105 ملیۆن یۆرۆیی كڕی.

هـ ـ ح