نرخی پۆستی وەزیری بەرگری عێراق دەگاتە 30 ملیۆن دۆلار

عیراق

18/11/2018‌ 2414 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی پۆستی وەزیری بەرگری عێراق گەیشتووەتە 30 ملیۆن دۆلار، كە ئەو پۆستە پشكی سوننەكانە لەكابینەی عادل عەبدولمەهدی.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، كێبڕكێی لایەنە سوننییەكان بۆ دەستخستنی پۆستی وەزارەتی بەرگری، نرخی ئەو پۆستەی گەیاندووەتە 30 ملیۆن دۆلار، كە تائێستا بۆ هیچ لایەنێك یەكلانەبووەتەوە.

عەبدولرەحمان ویزی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لەو بارەوە دەڵێت: "وەك كەلوپەلی ناو مەزادخانەكان كڕین‌و فرۆشتن بەپۆستە وەزارییەكان لەنێوان لایەنەكان دەكرێت، كە پۆستی وەزارەتی بەرگریش لەناو پۆستە مامەڵە پێكراوەكانە".

لەئێستادا سەلیم جبوری سەرۆكی پێشووی پەرلەمان‌و خالید عوبێدی وەزیری پێشووی بەرگری عێراق كێبڕكێی بردنەوەی ئەو پۆستە دەكەن.

هـ ـ ح