شەڕی بردنەوەی پۆستی بانكی ناوەندی عێراق لەسودی "سائیروون" یەكلادەبێتەوە

عیراق

18/11/2018‌ 3095 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەیەكی سیاسی، پۆستی بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی عێراقی بۆ لیستی "سائیروون" یەكلابووەتەوە، كە لەسەر ئەو پۆستە لەشەڕدابوو لەگەڵ لیستی "فەتح".

هەر بەپێی سەرچاوەكە، لەئەنجامی گفتوگۆی نێوان لایەنەكان‌و رێككەوتنی هەردوو لیستی سائیروون‌و فەتح، ئەو پۆستە بۆ كاندیدی ئەوەی یەكەمیان یەكلابووەتەوە، كە لەكابینەی نوێی حكومەت گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، كە تائێستا ناوی هیچ كەسێك بۆ وەرگرتنی پۆستەكە ئاشكرانەكراوە، بەڵام ئاماژەكە بۆ ئەوە دەچن، بدرێت بەكەسێكی نزیك لەموقتەدا سەدری سەرۆكی لیستی سائیروون.

پێشتر سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایانكرد، كە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران عەلی عەلاق بەرێوەبەری بانكی ناوەندی عێراقی بەوەكالەت لەپۆستەكەی دوورخستووەتەوەو بڕیارە كەسێكی تر لەشوێنەكەی دابنرێت.

هـ ـ ح