كورد داوای جێبەجێكردنی 12 داواكاری لەبودجەی گشتی عێراق دەكات

عیراق

18/11/2018‌ 617 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
كورد 12 داواكاری بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019 هەیەو دەیەوێت ئەو داواكارییانەی بۆ جێبەجێبكرێت.

داواكارییەكانی كورد خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، كە لەرۆژە بودجەی گشتی ناوی هەرێمی كوردستان لەبری پارێزگاكانی هەرێم بەكاربهێنرێت، چونكە لەو خاڵەدا پێچەوانەی مادەكانی 117 و 121 دەستوور كراوە.

هەروەها بەشداریكردنی نوێنەرانی كورد لەنووسینەوەی پرۆژەیاسای بودجەو جێگیركردنی رێژەی 17%و دڵنیایدان لەدابینكردنی ئەو رێژەیە، هاوسەنگی لەدیاریكردنی لەبودجەی پارێزگاكان جێگیركردنی موشەی كەسوكاری شەهیدان‌و زیندانیانی سیاسی.

دیاریكردنی پشكی هەرێم لەبودجەی باری نائاسایی‌و لەگەڵ دیاریكردنی پشكی هەرێم لەبودجەی سیادی‌و دیاریكردنی رێژەیەك پارە بۆ دامەزراوەكانی هەرێم‌و زیادكردنی بودجەی وەزارەتە فیدراڵییەكان.

ئەمە لەكاتێكدایە لەئێستادا پرۆژە یاسای بودجەی عێراق نووسراوەتەوەو رەوانەی پەرلەمانی عێراق كراوە، كە پشكی هەرێم بە رێژەی 12.67% دیاریكراوەو ئەوەش ناڕەزایی هەولێری لێكەوتووەتەوە.

هـ ـ ح