پارتی فایلی نەوت دەخاتە دەرەوەی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت

کوردستان

18/11/2018‌ 2585 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكرات فایلی نەوت دەخاتە دەرەوەی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنەكان‌و هیچ گفتوگۆیەك لەسەر ئەو پرسە ناكات.

سەرچاوەیەكی ئاگاداری ناوخۆی پارتی بۆ شارپرێس ئاشكرایكرد، پارتی دیموكرات لەسەر پۆستی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان هیچ گفتوگۆیەك لەگەڵ لایەنەكان ناكات‌و ئەو پۆستە وەزارییە لای خۆی دەهێڵێتەوە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، پارتی نایەوێت لەپرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ فایلی نەوت‌و داهاتەكەی تاوتوێبكرێت‌و لایەنەكان قسەی لەسەر بكەن، بۆیە ئەو پرسە دەخاتە دەرەوەی گفتوگۆكان.

لەدوای ساڵی 2005وەو یەكگرتنەوەی كابینەكانی هەرێمی كوردستان، پۆستی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان لای پارتی دیموكراتەو لەكابینەی هەشتیش ئاشتی هەورامی وەزیری ئەو وەزارەتە بوو.

سەرچاوەكە هەروەها ئاشكرایكرد، رەنگە پارتی لەكابینەی نۆ ئاشتی هەورامی بگۆڕێت بەكەسێكی تر، بەڵام بۆ دیاریكردنی كاندیدێكی نوێ‌، هیچ گفتوگۆیەك لەگەڵ لایەنەكان ناكات‌و خۆی كاندیدەكە یەكلادەكاتەوە.

هـ ـ ح