حكومەتی هەرێم رۆژی سێ‌ شەممە دەكاتە پشوو

کوردستان

18/11/2018‌ 491 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی سێ‌ شەممەی داهاتووی كردە پشووی فەرمی.

سەفین موحسین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین ڕۆژی سێشەممە 2018/11/20 لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.

سەفین دزەیی راشیگەیاند، پشووەكە بەبۆنەی لەدایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لێ بێت)ە، كە بەو هۆیەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین هیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی خۆشگەزەرانی وسەقامگیری و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكان.

هـ ـ ح