بەغدا موچەی 47 هەزار پێشمەرگە دەداتە هەرێمی كوردستان

عیراق

18/11/2018‌ 1273 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جەبار یاوەر ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، 37 ملیار دینار بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لەبودجەی 2019ی عێراق دیاریكراوە.

جەبار یاوەر، ئەو پارەیە بۆ مانگێكەو كۆی گشتی بۆ ساڵەكە 400 ملیار دینار دەكات.

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی راگەیاند، ئەو پارە بۆ موچەی 47 هەوار پێشمەرگەیە، لەگەڵ دابینكردنی پێوداویستییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە.

یاوەر باسی لەوەش كردووە، كە كار بۆ ئەوە دەكرێت موچەی هێزەكانی پێشمەرگە هاوتای سوپای عێراق بكرێت، كە ئەوەش هەنگاوێكی باش دەبێت.

هـ ـ ح