رەشترین ساڵی مێژووی مرۆڤایەتی دیاریدەكرێت

جیهان

18/11/2018‌ 1527 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كارەساتە مرۆییەكان، وەك نەخۆشی تاعون‌و شەڕو كۆمەڵكوژی ساڵانە لەمێژووی مرۆڤایەتی روویداوە، بەڵام ساڵ هەبووە، ئەو كارەساتانە زۆر گەورەبوون‌و زیانی زۆریان بەمرۆڤایەتی گەیاندووە.

مامۆستایەكی زانكۆی هارڤاردی ئەمریكی، توێژینەوەیەكی ئەنجامداوەو لەتوێژینەوەكەدا رەشترین ساڵی مێژووی مرۆڤایەتی دیاریكردووە، كە ساڵی 536 زاینی بووە.

بەپێی توێژینەوەكە لەو ساڵەدا، ئەوروبا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەئاسیا لەژێر سێبەرێكی رەش ژیاون، ئەوەش بەهۆی تەمێكەوە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە لەو ساڵدا، لەچینیش ناوچەیەكی زۆری بەستەلەكی دروست بووەو بەو هۆیەوە بەروبومە كوشتوكاڵییەكان لەناو چوون.

هەروەها توێژینەوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە لەو ساڵەدا نائومێدییەكی زۆر بەسەر مرۆڤدا هاتووەو ژمارەیەكی زۆری خەڵكیش بەهۆی ئەو دۆخەوە مردوون.

هـ ـ ح