چارەنوسی دی خیا بۆ مانەوە لەگەڵ مانچستەر یونایتید یەکلایی نەبووەتەوە

وەرزش

18/11/2018‌ 203 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تا ئێستا دی خیا رەزامەندی پیشان نەداوە بە نوێکردنەوەى بۆندەکەى لەگەڵ مانچستەر یونایتد و ئیدارەى یانەکەش بەنیازە بۆند لەگەڵ بیکفۆرد ئیمزابکات.


هەرچەندە گرێبەستەکەى دی خیا لە ساڵی 2019 کۆتایی دێت بەڵام هێشتا ئەو گۆڵچیە رەزامەندی پیشان نەداوە بە درێژکردنەوەى.


رۆژنامەى زە سەنی بریتانی بڵاویکردووەتەوە "ئیدارەى مانچستەر یونایتد لە ئێستاوە پلانی دووەمی داناوە و لە ئەگەری رۆیشتنی دی خیادا بۆند لەگەڵ بیکفۆردی گۆڵچی ئیڤەرتۆن واژۆ دەکات".


بیکفۆردی تەمەن 24 ساڵ بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە لە وەرزی رابردودا وەک گۆڵچی سەرەکی هەڵبژاردەى ئینگلتەرا یاریی پێدەکرێت.


لەماوەى رابردودا دەنگۆی رۆیشتنی دی خیا لە مانچستەر یونایتد بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوبوەوەو باس لەوە دەکرێت کە یانەکانی یۆڤانتۆس و پاریس سانجێرمان و ریاڵ مەدرید ئامادەن بیکرن

هـ ـ ر