شارپرێس:
بەهۆی پێکان و
دوورکەوتنەوەى یاریزان سۆلاری راهێنەری ریاڵ مەدریدی ناچار کردوە داواى یاریزانی
نوێ بکات لە گواستنەوەى زستانەدا.
هەریەک لە یاریزانان
کارڤاخال و کاسمیرۆ و مارسیلۆ و ڤایخۆ و ماریانۆ دیاز و ریگلۆن و ئۆدریزۆلا بەهۆی
پێکانەوە لە ریزەکانی لە ئێستادا ریاڵ مەدرید دورکەوتونەتەوە.
سۆلاری راهێنەری ریاڵ
مەدرید لەدواین کۆبونەوەیدا و پێش ئەوەى بۆندەکەى بە فەرمی تا ساڵی 2021 درێژ
بکرێتەوە، داوای کرینی یاریزانی نوێی کردوە.
بە پێی هەواڵی
رۆژنامەکانی مارکا و ئاس کە نزیکن لە ریاڵ مەدریدەوە، پیرێزی سەرۆک بەڵێنی کرینی
یاریزانی نوێی پێدابوە.
هـ ـ ر