ڕاهێنەری یۆڤانتۆس داوای چەند یاریزانێکی نوێی کردووە

وەرزش

18/11/2018‌ 252 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێ یاریزانی هێلی ناوەراستی یانەى یۆڤانتۆس توشی پێکان بوون و ئالێگری راهێنەریش داواى یاریزانی نوێی کردوە.


ڕۆژی یەک‌شەممە رۆژنامەى توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە "ئالێگری بە ئیدارەى یۆڤانتۆسی وتوە پێویستی بە یاریزانێکی نوێ هەیە بۆ هێڵی ناوەراست".


ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا هەرسێ یاریزان سامی خزێرە و ئیمری کان و میرالیم پیانیچ توشی پێکان بوون و  هەریەکەیان بۆ ماوەى جیاواز دوورکەوتونەتەوە
ئەو رۆژنامەیە ئاماژەى بەوەشداوە "راهێنەری یوڤی پێیوایە پێکانی زۆری یاریزانەکانی هێلی ناوەراستی لە ساتە گرنگەکانی پاڵەوانێتییەکاندا زیانیان پێ دەگەیەنێت".


رۆژنامەى توتۆ سپۆرت ئەوەشی وتوە "ئیدارەى یۆڤانتۆس وەڵامی ئەرێنی داوە بە ئالێگری رەزامەندی کڕینی یاریزانێکی نوێی پیشانداوە لە گواستنەوەى زستانەدا".

هـ ـ ر

بەپەلە