شارپرێس:
باشترین یاریزانه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كانی ئه‌وروپا تا ئێستا ئاشكرا، كه لیۆنێل میسی ئه‌رژه‌نتینی‌و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، پله یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه.
پێگكه‌ی هود سكۆردی جیهانی ڕیزبه‌ندیی باشترین یاریزانانی ئه‌وروپای بۆ وه‌رزی 2018-2019 تا ئێستا بڵاوكرده‌وه، كه به‌گوێره‌ی ڕیزبه‌ندییه‌كه، لیۆنێل میسی به كۆكردنه‌وه‌ی 8.48 خاڵ له‌كۆی 10 خاڵ، پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه.
له‌پله‌ی دووه‌م و سێیه‌میشدا نه‌یمار داسێلڤا‌و كیلیان مپاپی یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی ده‌بیندرێن.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه كریستیانۆ ڕۆناڵدۆیه كه له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی باشترین یاریزانانی ئه‌م وه‌رزه تا ئێستایه.
ڕ . ج