شارپرێس:
یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵیی ڕه‌تیكرده‌وه ده‌ستبه‌رداری یه‌كێك له به‌رگریكاره به‌تواناكانی بێت بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، یانه‌ی ناپۆلی ڕه‌تیكرده‌وه ده‌ستبه‌رداری كالیدۆ كۆلیبالی به‌رگریگاری یانه‌كه‌ی بێت بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، كه یانه‌كه‌ی ده‌یویست زستانی ئه‌مساڵ یاریزانه‌كه‌ی ناپۆلی بباته ڕیزه‌كانیه‌وه.
ڕۆژنامه‌كان ده‌شڵێن، مانچسته‌ر یونایتد ئاماده‌یی نیشانداوه 90 ملیۆن یۆرۆ بدات به كڕینی كۆلیبالی.
كۆلیبالی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا بۆ ساڵی 2018 كاندید كرابوو.
ڕ . ج