شارپرێس:
رۆبەرت لیڤاندۆفسكی یاریزانە هەڵبژاردەی پۆڵەندا و یانەی بایەرن میونیخ تووشی پێكان بووە، بەو هۆیەوە تیمی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەكەیو یانەكەی شۆك كردووە.
رۆژنامەی "سپۆرت بیڵد"ی ئەڵمانی بڵاویكردەوە، كە لیڤاندۆفسكی بەهۆی پێكانەوە یەكەی مەشقو راهێنانی هەڵبژاردەی پۆڵەندای بەجێهێشتووە.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە بەهۆی پێكانەكەی، ئەو یاریزانە ناتوانێت لەیاری پۆڵەنداو پرتوگال لەرۆژی سێ شەممە بەشداری بكات.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە لیڤان لەئەژنۆیدا پێكانی هەیەو رەنگە بەهۆی پێكانەكەوە چەند هەفتەیەك لەیاریگاكان دووربكەوێتەوە.
هـ ـ ح